ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی شێخان ته‌رمی پیاوێكیان به سووتێنراوی دۆزیوه‌ته‌وه و تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی نازانرێ.
دوێنێ هه‌ینی ته‌رمی پیاوێك كه لاشه و ده‌مووچاوی به‌هۆی سووتاوییه‌وه شێواوه، له ئاقاری گوندی ئێسیا له سنووری شارۆچكه‌ی شێخان له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخساری كه‌سه‌كه هه‌موو سووتاوه و هه‌روه‌ها هیچ ناسنامه‌یه‌كیشی پێ نه‌بووه، تا ئێستا ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: ته‌رمه‌كه ئێواره‌ی هه‌ینی له‌لایه‌ن شوانێك له‌نێوان ئاقاری گوندی ئێسیا و سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شێخان دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخساری به‌ته‌واوی سووتاوه، تا ئێستا ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شێخان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: KTV
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |