English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئەمەریکا: بۆ هێرشكردنه‌ سەر ئێران چەند بژاردەیەکی سەربازیمان ئامادەکردوە
2023-03-25 [09:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەرکە هاوبەشەکانی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند کە پنتاگۆن چەند بژاردەیەکی سەربازی ئامادەکردووە بۆ ئەو کاتەی کە ئێران بییەوێت بۆمبی ناوکی بەدەستبهێنێت.

ژەنەڕاڵ مارک میلی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەیەکدا بە هاوبەشی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە لێژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکای ڕاگەیاند و گوتی "ئێمە سوپای ئەمەریکا چەند بژاردەیەکمان بۆ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ئامادە کردووە کە ئەگەر ئێران بڕیاری دروستکردنی چەکی ناوکی ڕاستەقینە بدات یان کاتێک دەست بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی بکات، ئەوا پێویستە لێکۆڵینەوە لەسەر بژاردەکان بکرێت و بەکاربهێنرێن."

مارک میلی لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئێران دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە مادەی پێویست بۆ چەکی ناوکی بەرهەم بهێنێت و تەنها چەند مانگێکی دەوێت بۆ دروستکردنی چەکێکی ناوکی ڕاستەقینە.

ماڵپەڕی "واشنتن تایمز" کە هەواڵی کۆبوونەوەکەی ژەنەڕاڵ میلی ڕاگەیاندوە، نووسیوێتی لێدوانەکانی ئەو ژەنەڕاڵە قووڵایی نیگەرانییەکانی لە بەرنامەی ناوکی ئێران و هەنگاوە دوور و درێژەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە توانای دروستکردنی بۆمبی ناوکی نیشان دەدات.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت بەرپرسانی ئەمەریکا لەسەر ئەو بۆچوونەن کە ئێران دەتوانێت تەنها لە ماوەی 12 ڕۆژدا یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی 90٪ بۆ بەکارهێنان لە بۆمبی ناوکیدا بەرهەم بهێنێت.

پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی مانگی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە گردیلەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی 83.7٪ یان لە دامەزراوەی فۆردۆ دۆزیوەتەوە کە زۆر نزیکە لەو ئاستەی کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.

ژەنەڕاڵ میلی وردەکاری زۆرتری لەبارەی ئەو بژاردە سەربازییانە نەداوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەرەپێدانی بۆمبی ناوکی ئێران لەبەرچاو گیراوە، بەڵام ماڵپەڕی ئەکسیۆس لەم دواییانەدا لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە نووسیوبوی کە ئیسرائیل دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپایی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیومی بۆ سەرووی 60% بەرز بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت ببێتە هۆی هێرشی سەربازی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران.

 

voa





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad