ZNA - هه‌ولێر كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، بەهۆی تەقینەوەیەک و ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شوکولاتە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بێسەروشوێنن.
کەناڵی ABC ،ی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاند، بەهۆی تەقینەوەیەک و دواتر ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شوکولاتە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بێسەروشوێنن، هه‌روه‌ها شەش کەسی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، سه‌ختی برینەکانیان دیارینەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکە، شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە، گوێیان لە تەقینەوەیەک بووە لە کارگەی شیرینی و لە ئەنجامدا ئاگریان بینیوە، و پێدەچێت هۆکاری تەقینەوەکە دزەکردنی غاز بووبێت، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە نەکراوە.
تەقینەوەکە لە کارگەی کۆمپانیای ئاڕ ئێم پاڵمەر روویداوە، کە لە ماڵپەڕەکەیدا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی 1948 وه شیرینی دروست دەکات و 850 کەس كاری تێدا ده‌ه‌كات.
هه‌روه‌ها تەقینەوەکە بینای ژمارە 2ی کارگەکەی تێکداوە و زیانی بە بینای ژمارە یەکیش گەیاندووە.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |