English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر کەنعانی، لەسەر ئاسایشی گەرووی هورموز وەڵامی جۆن کێربی دەداتەوە.
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2023-05-16 [09:05 AM]

​ZNA – هەولێر


بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی لەهەنبەر لێدوانەکانی جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا نیشان داوە.

کەنعانی، رایگەیاند، ئێران کاریگەرترین وڵاتە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی لە ئاوە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان و تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە سەلامەتی لە گەرووی هورموزدا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەو وڵاتەی کە یاسای دەریایی پێشێل دەکات، دەستی گرتووە بەسەر ناردنی نەوتی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، ئاسایشی دەریاوانی و بازرگانیی نێودەوڵەتیی خستووەتە مەترسییەوە، ئەمریکایە، بەڵام لووتبەرزانە ئێران تۆمەتبار دەکات.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad