English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل پابەند دەکرێن بە مامەڵەکردن بە دیناری عێراقی
2023-05-17 [11:46 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بازرگانان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل پابەند دەکرێن بە مامەڵەکردن بە دیناری عێراقی.

عەمید حسێن ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەکە هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە بەغدا و پارێزگاکان دەستپێکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی دیناری عێراقی و ویستێکی گەورە لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە هەیە بۆ جێبەجێکردنی دروشمی "دینار ناسنامەی ئێمەیە".

ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە بەدرێژایی هەفتەکە بەردەوامە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە دەگیرێتەبەر کە لەبری دیناری عێراقی بە دۆلار مامەڵە دەکەن، هەروەها بەڵێننامەی نووسراویش دراوە کە بازرگانان و خاوەن ناوەندە بازرگانییەکان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل پابەند دەکەن بە مامەڵەکردن بە دینار لەبری دۆلار".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "لە ئەگەری پێشێلکردنی ئەم بەڵێنامە نووسراوانە، بابەتەکە دەخرێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان و ئەم بابەتە لە رێگەی پێکهێنانی مەفرەزە هەواڵگرییە مەدەنییەکان لەلایەن یاریدەدەری ئەمیندارییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad