English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە عێراق نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئاڵوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون
ماده‌ی هۆشبەر لە عێراق
2023-05-17 [02:49 AM]

​ZNA- هەولیر


وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئاڵوده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مادده‌‌ی هوشبەر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كردووه‌، له‌6 مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر دا گرتووه ‌و و نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئاڵوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان  ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، دۆسیه‌ی 8676 تۆمه‌تبار به‌ بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو ئاڵوده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و 4494یان له‌لایه‌ن دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ سزادراون و 4182یشیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندان.

ده‌شڵێت، تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر له‌ 406 كیلۆگرام له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌ جیاوازه‌كان و 9 ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن و 456 چه‌ك و 118 نارنجۆكی ده‌ستیدا گیراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad