English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا پەنابەرانی عێراقی دەگەڕەنێتەوە
2023-05-17 [09:11 AM]

​ZNA- هەولیر


میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کرد، هەفتەی رابردوو یەکەم رێککەوتن نێوان ئەڵمانیا و حکومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی پەنابەران واژۆ کراوە، بەڵام تائێستا ئاشکرا نەکراوه.

به گوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا هەفتەی رابردوو رێککەوتنەکه له بەرلین واژۆکراوه و رانەگەیاندنی رێککەوتنهکە بەهۆی ئەوەیه زۆرجار رێککەوتنی تایبەت به پەنابەران له ساڵانی رابردوو به خێرایی هەڵوەشێندراونەتەوه و هەردوولا دوا دڵنیابوون له جێبەجێکردنی دەیانەوێت رابگەیەنن.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش رایگەیاندووە، بەرلین خەریکی بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکانی لەمجۆرەیه لەگەڵ چەندین وڵات و تەوەری دانوستانەکان سنووردارکردنی کۆچی نایاساییه.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە کە گفتوگۆکانی نێوان ئەڵمانیا و عێراق چەندین مانگه دەستیپێکردووه و بابەتەکه تەنیا گەراندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی نەبووه، بەڵکو باس له کۆچی یاسایی عێراقییەکان بۆ ئەڵمانیاش کراوه.

گەڕاندنەوەی عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەیان بەهۆی نەبوونی ناسنامه بۆ حکومەتی ئەڵمانیا زۆر ئەستەمه، ساڵی رابردووش تەنیا 471 کۆچبەری عێراقی گەڕێندرانەوه.

 





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad