ZNA - ههولێر
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، شەش تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی، شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا و قەزای فەلـلوجە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیر کراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، بە ھەمانگی لەگەڵ ھێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردووە.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆردا لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێک دەستگیر کراوە.
ئەوەیش خستووەتەڕوو کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای فەلـلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار، سێ تیرۆریستان دەستگیر کردووە.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |