ZNA - ههولێر
بەبڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەرجەم هێزەكانی فیرقەی 14ی مەخمور-ی سەر بە سوپای عێراق ئاگاداركراونەتەوە و راسپێردراون كە هێزەكانیان رەوانەی كەمپی مەخمور بكهن و چواردەوری كەمپەكە دیوار بەند بكرێت و هاتوچۆی كەمپەكە دابخرێت ، بەهیچ شێوەیەكیش لەمەودوا رێگا بە دانیشتووانی كەمپەكە نهدهن هاتوچۆی ناو سەنتەری قەزای مەخمورو شوێنەكانی دیكە بكەن.
هەر بە گوێرەی بڕیارەكە" بەهیچ شێوەیەك نابێ هێزی چەكدار بۆ پاراستنی كەمپەكە لەسەر چیای قەرەچوغ و ناو كەمپەكەدا هەبێت، چونكە ئەو هێزانە فەرمی نین و هیچ پەیوەندییەكیان بە حكومەتی عێراقەوە نییە.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |