English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی: دەبێت رەشنووسی یاسای بودجە بەخێرایی پەسەند بکرێت
2023-05-22 [09:08 AM]

​ZNA- هەولێر


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و داوای کرد رەشنووسی یاسای بودجە، بەخێرایی پەسەندبکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ محەممەد  حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆخی گشتی وڵات کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کارکردنی بەرنامەکانی حکومەتدا کرایەوە، هەروەها دەبێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت و ئاستی ئابووری بەرەوپێشەوە بچێت.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی کرا کە کە لە ئێستادا خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، دەشڵێت، دەبێت بە خێرایی پەسەند بکرێت، بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەرنامەی حکومەت لە رووبەڕووبوونەوەی بێکاری و خزمەتگوزاری و هەژاری، هەروەها چاکسازی ئابووری و سنووردارکردنی دارایی و گەندەڵی ئیداری.





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad