English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق میوانداری کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی و وڵاتانی کەنداو دەکات
2023-05-23 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەواد رایگەیاند کە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو لە بەغدا دەبەسترێت.

باسم عەواد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەبەر رۆشنایی دیدگای حکوومەتی عێراق لەبارەی گرنگی تەواوکاریی ئابووریی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و گونجاوبوونی لەگەڵ بەرنامەی حکوومەت کە داکۆکی لە چاکسازی ئابووریی و بەرەوپێشبردنی پرۆژە ستراتیجییەکان دەکات، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو لە بەغدا دەبەسترێت.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، تاوتوێکردنی پرۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیجیی (کەناڵی وشک)ە کە ئاراستە و پرۆژەیەکی زیندوو و گرنگە بۆ ھەموو وڵاتانی ناوچەکە وجیھان.

راشیگەیاندووە "ئەم کۆنگرەیە لەچوارچێوەی ئاراستەی حکوومەتە بۆ بەھێزکردنی ھاوکاری و ھاوبەندی ئابووریی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست، ھەروەھا وەک داکۆکیکارێکە لەسەر ئاشتیی، سەقامگیریی و خوشگوزەرانی گەلەکانمان و زیاتر بەرجەستەکردنی پێگەی بەغدای ماڵی ئاشتیی و رەشماڵێکە بۆ ئاسایش و ھاوبەشی، هەروەها سەرەتایەکە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام".

 

AA





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad