English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران
2023-05-24 [10:34 AM]

​ZNA - هەولێر


دەزگای هەواڵگری عێراق، دەستگیرکردنی گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بە قاچاغبردنی پاکستانییەکان لە پارێزگای بەسرە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-5-2023، دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "مەفرەزەکانیان توانیان گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاغ، کە خەڵکی پاکستانن لە سنوورەکانەوە هەڵبوەشێننەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی نەچنە ناو عێراقەوە لەپارێزگای بەسرە".

دەزگای هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگریی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان ئەنجامدراوە، کە تیایدا هەڵیانکوتایە سەر شوێنە نهێنییەکانی داڵدەدانی ئەو تۆڕە و تەنها لە پارێزگای بەسرە پێنج شوێنی ئەو قاچاغ چیانەیان ئاشکراکردووە و توانیویانە 37 کەس دەستگیر بکەن".

 

 





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad