ZNA- هەولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ڕایگەیاند، عراق 20 ملیۆن دۆلار له كوه‌یت وەردەگرێتەوە.
حه‌یده‌ر حه‌نوون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كردووه، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ سامانی عێراق لەدەرەوەی وڵات و کارکردن بۆ وەرگرتنەوەی لەڕێگەی دیپلۆماسی و یاساییەوە، سەرکەوتوو بوون لە وەرگرتنەوەی بڕی (20,437,157) دۆلاری ئەمریکا لەو پارەیەی لە هەژماری ئەمینداریەتی باڵیۆزخانەی عێراق لە بانکی نیشتمانی کوەیت كه هه‌ژماره‌كه‌ی داخرابوو، دوای كاراكردنه‌وه‌ی، وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
حه‌نوون ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو پارانە لە ساڵی 1990ـەوە راگیراون و ئه‌ژماره‌كانیان داخرابوون و دوای سەلماندن و گەڕاندنەوەیان، وەک ئەمانەت خراونه‌ته سەر حیسابی باڵیۆزخانەی عێراق لە كوه‌یت.
ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە |