ZNA - هه‌ولێر بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكی سه‌ربازی سوپای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌ركان سوپا گه‌یشه شاری كه‌ركوك.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، شاندێكی ئه‌منی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا و جێگری فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گه‌یشتنه شاری كه‌ركوك.
باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه بۆ به‌دواداچوونی ره‌وشی ئه‌منی و دوایین كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان دژی پاشماوه‌كانی داعش بوو، هه‌روه‌ها به‌سه‌ركردنه‌وه پلانی بڵاوه‌پێكردنی یه‌كه‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك یه‌كێكی دیكه‌ی ئامانجه‌كان بوو.
ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە |