English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ هەفتەی دووەم لەسەریەک هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمی کردووە
2023-05-28 [10:34 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرمانگەی زانیاری و وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بۆ دووەم هەفتەی لەسەریەک کەمیکردووە و بە تێکڕا گەیشتووەتە 136 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی ئایاری 2023، فەرمانگەی زانیاری و وزەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا، لە هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 249 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 544 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بە تێکڕا 136 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە تێکڕای رۆژانە 38 هەزار بەرمیل دابەزیوە بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، کە تێیدا هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا بە تێکڕا گەیشتبووە 174 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوەبووە، کە بە تێکڕا 3.707 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، دوای ئەو مەکسیک بە تێکڕا 657 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، داهاتی نەوتی کۆڵۆمبیا بە تێکڕا گەیشتووەتە، 214 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، و پاشان سعوودیە بە تێکڕا 212 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".

بەپێی خشتەکە، "بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە بەرازیلەوە بە تێکڕا 175 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، لە نەیجیریا بە ڕێژەی 77 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها لە ئیکوادۆرەوە بە تێکڕای 71 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا"، هەروەها هیچ بڕێکی لە رووسیا و لیبیاوە هاوردە نەکردووە".





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad