ZNA - هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێنج پێشنیار له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵ ده‌رده‌كات.
تركی عه‌تبی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایده‌كات، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەندێک لە میحوەرە ئاڵۆزەکانی ناو بودجەی 2023 ئه‌نجامداوه.
عه‌تبی ئاماژەی بەوەکردووه، کۆبوونەوەکە 5 پێشنیاری گرنگی خستۆته‌ڕوو، دیارترینیان دۆزینەوەی چارەسەر بۆ سەرجەم خاڵە هەڵپەسێردراوەکان لە بودجەی ساڵی 2023 و دووبارە گفتوگۆکردن لەسەریان لەلایەن لیژنەی داراییەوە.
ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده چارەسەرەکان قورسن، بەڵام مەحاڵ نین، لەبەر رۆشنایی بوونی کۆدەنگی سیاسی بۆ بەردەوامبوون لە بودجە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێردا ناکۆکییەکان چارەسەربکرێن.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |