ZNA - هەولێر
لیژنه‌ی پلاندانان و ستراتیژیت په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له قۆناغی داهاتوودا هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان دوورده‌خرێنه‌وه.
محه‌مه‌د به‌لداوی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلاندانان ئاشكرایكردووه، هەڵسەنگاندنی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بەپێی دیدگای سەرەتایی، هەڵسەنگاندنی وەزیر، كارنامه‌ی وەزاری ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌لداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌شێكی دیكه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان تایبه‌تن به وه‌زیره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومی و به‌شی سێیه‌میش په‌یوه‌سته به هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگاره‌كان، كه گه‌وره‌ترین و گرنگترین هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاره‌كان له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆبن و بتوانن به‌پێی كارنامه‌ی حكومی ئه‌ركه‌كانیان رابپه‌ڕێنن.
ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە |