English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم گەشتی حاجیانی عێراقی دەستی پێکرد
2023-05-30 [10:10 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرمانگەی حەجی نەجەف رایگەیاند، یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی حاجیانی عێراق لە فڕۆکاخانەی نەجەف کە لە 144 حاجی پارێزگای دیوانییە پێکهاتبوو بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێکران.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30-5-2023، حامد حەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند: " ئەمڕۆ کاتژمێر 5:20 خولەکی بەیانی، یەکەم گەشتی حاجیانی پارێزگەی دیوانیە بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێکەوتوون کە ژمارەیان 144 حاجیە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ گەشتێکی دیکەی حاجیان لە هەمان فڕۆکەخانە لە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەو بەڕێدەکەون بەرەو سعوودیە.

حەسەن دەشڵێت: "سبەی چوارشەممە، 192 حاجی، لەپشکی پارێزگای نەجەف بەڕێدەکەوێت و لە یەکەمی مانگی حوزەیرانیش، دوو گەشتی ئاسمانی پارێزگاکانی کەربەلا و موسەننا دەبێت"، روونیشی دەکاتەوە کە "گەشتەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبن".

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad