English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی دواخست
2023-05-30 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان بۆ ساڵی داھاتوو دواخراوە، ئاماژەی بەوەیشدا کە ھۆکاری دواخستنەکە دواکەوتنی پەسەندکردنی بوودجە و کەمی کات بووە.

بڕیاربوو سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق کە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

لەمبارەیەوە بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ماھر حەمماد جوھان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمیی ئاشکرای کردووە کە بەھۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بوودجە، وەزارەتەکەیان ناتوانێت سەرژمێری گشتیی لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدات.

راشیگەیاندووە وەزارەتی پلاندانان، وادەیەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دیاری کردووە و گوتی: "بەپێی وادەیە نوێیەکە، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، سەرژمێری گشتیی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت".

بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ماھر حەمماد جوھان ئاماژەی بەوەیشداوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە تۆمارکراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق، گەیشتووەتە ٤٣ ملیۆن کەس.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا، دوایین ئاماری ژمارەی دانیشتوانی بڵاوکردبوویەوە و رایگەیاندبوو کە ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە، ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ ھەزار و ٨٨٣ کەس.

ماھر حەمماد جوھان راشیگەیاندووە لەئێستادا، کاتی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی بگیرینەبەر، بۆیە لەسەرەتای ساڵی داھاتوودا، دەست بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکرێت.

لەنێوان ساڵانی ١٩٢٧ تاوەکو ١٩٩٧، ھەشت سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش سەرژمێرەکانی ساڵانی ١٩٢٧، ١٩٣٤، ١٩٤٧، ١٩٥٧، ١٩٦٥، ١٩٧٧، ١٩٨٧، ١٩٩٧.

 

AA





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad