English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: بۆ دروستکردنی سێیەم بۆری هەناردەکردنی نەوت 417 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد
2023-05-31 [10:30 AM]

ZNA - هەولێر


حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، 417 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی دروستکردنی سێیەم بۆری هەناردەکردنی نەوت لە رێگای دەریاییەوە پەسەند بکات.

باسم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند، کۆمپانیای نەوتی بەسرە یەکەم کۆمپانیایە کە بودجەی عێراق بە رێژەی زیاتر لە 75% دابین دەکات.

عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمپانیاکە پڕۆژەی ستراتیژی گەورەی هەیە بۆ ژێرخانی ئابووری و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن".

کۆمپانیای نەوتی بەسرە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای "رۆیال بۆسکالیس"ی هۆڵەندی بۆ دروستکردنی ئەو بۆرییە کردوە، کە توانای کارپێکردنی دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا هەیە.

 





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad