ZNA - ههولێر
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، شەڕێكی چەكداری لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویداوە و كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادانێك لەنێوان ژمارەیەك كەس ڕوویداوە كە هۆكارەكەی نەزانراوە، دواتریش پەرەی سەندووە بۆ بەكارهێنانی چەكی سووك لەناو كەرتی 29 لە شاری سەدر، كە لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و 3 كەسی دیكەش برینداربوون .
شایانی باسە دوێنێ سێشەممە، هەر لە شاری سەدر لە ئەنجامی ململانێیەكی خێڵەكی كەسێك كوژرا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |