English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتووەتە 82% و بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەر تا 20 ڕۆژی دیكە بەردەوام دەبێت
2023-06-01 [10:41 AM]


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبەر بەرژەوەندیی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆری كرێی بەستنی پێوەر و ئێستا ڕێژەی بەستنی پێوەر گەیشتووەتە 82% و بڕیارەكەش تا 21/6/2023 بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 1,030,408 هاوبەش و ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە بریتییە لە 850,330 هاوش، بە گشتی ڕێژەی بەستنی پێوەر تا ئێستا گەیشتووەتە 82% و بڕیاری لێخۆشبوونیش تا 20 ڕۆژی دیكە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

کرێی بەستنی پێوەر لە سەنتەری پارێزگەکان بۆ 20 هەزار دینار داشكێنراوە و لە  قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکان و ئەو شوێنانەی كە پێویستە پیوەری لێ ببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار داشكێنراوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو داوا لەو هاوبەشانەی ئاو دەكەن كە پێوەریان نییە، هەتا دەرفەت ماوە سەردانیان بكەن و مامەڵەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەر بكەن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad