ZNA-هەولێر به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره، پڕۆژه‌ی (رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان)، كه ئابووری و ژێرخانی عێراق پێشده‌خات، ئه‌و وڵاته به خاڵی بازرگانی جیهانی ده‌به‌ستێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی هه‌ن دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقن.
پڕۆژه‌كه پێكهاتووه له پێكبه‌ستنه‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی هێڵی ئاسنی به وڵاتانی كه‌نداو و توركیا، كه پڕۆژه‌كه به (رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان) ده‌ناسرێت.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه سه‌ر به عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌قه، له تویتێكدا ئه‌مه‌ی به عه‌یبه و هه‌نگاوێكی نابه‌جێ وه‌سفكردووه، له مێژووی عێراقدا.
حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی ئه‌لسادقوون، كه سه‌ر به عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌قه، رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌شێكی سیاسییه‌كانی عێراق، ئه‌م پڕۆژه‌یه، زیانێكی دیكه‌یه، له‌سه‌رشانی گه‌لی عێراق ئه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "مێژوو ره‌حمیان پێناكات، به‌هۆی دزی و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان، نه‌وه‌كانی داهاتوو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات".
له تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "سیاسییه‌كان واده‌زانن تا هه‌تایی له پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه".
به‌غدا ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات، به‌تایبه‌ت قه‌ته‌ر، ئیمارات، كوه‌یت،عومان،ئوردن، توركیا، ئێران، سعوودیه و سووریا، كه ئه‌و وڵاتانه بانگهێشتكراون سه‌ردانی عێراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه.
عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جم ئه‌لمه‌شهه‌دانی تایبه‌تمه‌ند له بواری ئابووری به ماڵپه‌ری ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كه عێراق به بڕی 17 ملیار دۆلار خه‌ریكه رایبگه‌یه‌نێت، ستراتیژییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌وه هه‌یه، كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به بۆچوونی سیاسی، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی كه به‌غدا داوای له ولاتانی كه‌نداو كردووه، وه‌به‌رهێنان له‌میانه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا بكه‌ن".
ئه‌و پسپۆره داوا ده‌كات، ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌لاوه بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و پڕۆژه گرنگه ببینرێت.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |