ZNA-هەولێر
یەکەم کاروانی زیارەتکارانی عێراق بۆ ئهنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتنە سعوودیە. سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایدهگهیهنێت، زیارەتکارەکان دانیشتوانی پارێزگاکانی بەسڕە، موسەننا، نەجەف و دیوانیەن.
شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، یەکەم کاروانی زیارەتکارانی عێراق، کە 60 کاروان بوون و ژمارەیان هەزارو 439 کەس بوون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە پەڕیونەتەوە خاکی سعوویە و بەرەو شاری مەدینە بەڕێگەوەن.
سەرۆکی دەستەی حەجی عێراق ئاماژەیداوە، زیارەتکارەکان دانیشتوانی پارێزگاکانی بەسڕە، موسەننا، نەجەف و دیوانیەن.
هەروەها ئاماژەیداوە، کۆی گشتی ئەو زیارەتکارانەی لە رێگەی وشکانییەوە دەچنە سعوودیە ژمارەیان 14 هەزار و 600 کەسە و دەشکرێت ژمارەکە بۆ 15 هەزار زیارەتکار زیاد بکرێت.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |