ZNA-هەولێر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى توركياى كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ـی حوزه‌یرانی 2023، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيای كرد.
دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه، نێچيرڤان بارزانى و ميوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه، له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيا له ئه‌نقه‌ره، به‌شدارييان له ئێواره‌خوانێكدا كرد. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه).
دوای سەرکەوتنی لە هەردوو گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆککۆماری تورکیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و لە گوتارێکدا جەختی لەسەر گۆڕینی دەستوور و دەستپێکردنی پرۆژەی سەدەی نوێی تورکیا کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە (3ـی حوزەیرانی 2023) رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەردەم خولی 28ـەمینی پەرلەمانی تورکیا کە دوێنێ هەینی ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاربوون، لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کە وەک بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دانیشتنەکان دەکات، بەڵگەنامەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان بە سەرۆکی تورکیا پێشکەش بە ئەردۆغان کرد.
دواتریش ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو، سوێندی یاسایی خوارد و جەختی لەسەر پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی تورکیا کردەوە.
دوای کۆتاییهاتنی رێورەسمی سوێندخواردن، ئەردۆغان سەردانی گۆڕی ئەتاتورکی کرد و پاشان بە ئامادەبوونی سەرۆکی 21 وڵات و نوێنەر و بەرپرسانی باڵای زیاتر لە 70 وڵات لە کۆشکی چانکایە لە ئەنقەرە رێورەسمی دەستبەکاربوونی ئەنجامدا و گوتارێکی پێشکەشکرد.



ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |