English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نادیه‌ موراد: شه‌ش كچی دیكه‌ی ئێزدی رزگاركران
2023-06-04 [12:00 PM]

هەولێر ZNA


نادیه‌ موراد ژنه‌ چالاكوانی ئێزدی و باڵیۆزی نیاز‌پاكی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ش كچی ئێزدی له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگاركران.

نادیه‌ موراد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "دوای چەند هەفتەیەک لە بەدواداچوون و کارکردن، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم، توانرا شەش كچی ئێزدی له‌ ژێر ده‌ستی داعش ئازاد بکەین".

ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی نووسینگه‌ی تایبەت بە رزگارکردنی ژن و کچە رفێنراوەکانی ئێزدی له‌ سەرۆکایه‌تی هەرێمی کوردستان نه‌بووایه‌، ئه‌و شه‌ش كچه‌ ئێزدییه‌ لە دیلێتی داعش رزگارنه‌ده‌كران".

نادیه‌ موراد باسی له‌وه‌شكرد، کاتێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 بە دیل گیران، ئەو شه‌ش كچه‌ ئێزدییانه‌ منداڵ و هەرزەکار بوون و لە دەرەوەی عێراق و سووریا بازرگانییان پێوەکرا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە رزگارکران.

رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.

له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له‌ 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له‌ 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.

رۆژی 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له‌ ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرد.





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad