English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: لەگەڵ سوریا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە تیرۆریستان دەدەین
2023-06-04 [10:22 AM]

​ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق و سوریا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان دەدەن، جەختیشی لەسەر هەڵوێستی عێراق لەسەر قەیرانی سوریا کردەوە کە نوێنەرایەتی دەکات لە پێویستی چارەسەرکردن لە ڕووی سیاسییەوە نەک لە ڕووی سەربازییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە،4-6-2023، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند: عێراق پشتیوانی لە ڕێگای گەیشتن بە ئاشتی مەدەنی لە سوریا و هەموو دانوستانەکانی پەیوەست بەم بابەتە دەکات.

سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق و سوریا هەوڵدەدەن هەوڵە دوو قۆڵییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری سنوورەکان.

جەختیشی کردەوە، "هەڵوێستی عێراق ڕوون و پرەنسیپییە سەبارەت بە قەیرانی سووریا، کە بە پێویستی چارەسەرکردنی لە ڕووی سیاسییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، نەک لە ڕووی سەربازییەوە".

دەشڵێت، "عێراق پاڵپشتی بەردەوامی ڕاوێژکاری سیاسی و هەماهەنگی هەڵوێستەکان دەکات سەبارەت بە بۆنە جۆراوجۆرەکان لەسەر گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی".

رۆژی شەممە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و شاندی یاوەری سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقیان کرد.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad