English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق پلانی زیادکردنی بەرهەمی خورما و زەیتونی راگەیاند
2023-06-04 [10:38 AM]

​K24 - هەولێر


ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پلانی زیادکردنی بەرهەمی خورما و زەیتونی ڕاگەیاند، هاوکات بوونی پاڵپشتی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی ئاو بۆ یەک ملیۆن دۆنم باخی خورما پشتڕاستکردەوە.

مەهدی سەهر، وەکیلی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "وەزارەتی کشتوکاڵ  بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کاریان کردووە، بۆ دابینکردنی پشکی ئاو بۆ ڕووبەری یەک ملیۆن و 100 هەزار دۆنم لە باخچەی میوەی مۆڵەتپێدراو لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش بۆ پشتگیریکردن لە خورما بە جۆرە جیاوازەکانەوە.

سەهر ئاماژەی بەوەشکرد، "سیاسەتی وەزارەت هاندانی جوتیاران و وەبەرهێنەرانی کشتوکاڵییە بە ئاراستەی فراوانکردنی دامەزراندنی پڕۆژەی باخداری بۆ دارخورما بە جۆرە جیاوازەکان، جگە لە پڕۆژەی دار زەیتون، بەکارهێنانی شێوازی ئاودێری دڵۆپ دڵۆپ بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژەکان لەڕووی ئاودێری".

 دەشڵێت: ئەمە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمی کشتوکاڵی و بەم شێوەیەش قازانج بۆ پڕۆژەکانی خورما و زەیتون بەدەست دەهێنرێت، بەتایبەتی لەگەڵ گەڕانەوەی عێراق وەک یەکێک لە گرنگترین وڵاتەکانی هەناردەکردنی خورما بۆ بازاڕە جیهانییەکان.





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad