English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری دهۆک: پاراستنی ژینگە ژیانی مرۆڤایەتی دەپارێزێت
2023-06-05 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر


پارێزگاری دهۆک داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات گرنگی زیاتر بە ژینگە بدەن و رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاووڵاتییان ژینگەیان پاراست، ژیانی مرۆڤایەتیش دەپارێزرێت، بەڵام ئەگەر ژینگەی ئەم هەسارەیە تێکچوو، مرۆڤ ناتوانێت بژیت.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی حوزەیرانی 2023، کۆنفرانسی پەرەپێدانی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو. لەوبارەوە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە گوتارێکدا رایگەیاند، پیسبوونی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پرسێکی جیهانی زۆر گرنگە و پێویستە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی گرنگییەکی زیاتر بەو بابەتە بدرێت و کاری جیددی لەسەر بکرێت.

عەلی تەتەر گوتی، "بۆ ئەوەی هەموومان پارێزگاری لە تەندروستیی خۆمان بکەین و تووشی نەخۆشییەکان نەبین، پێویستە گرنگی بە پاراستی ژینگە بدەین. نەک تەنها ئەرکی حکومەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان نییە ژینگە بپارێزێت، بەڵکوو ئەرکی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتەیە ئەو کارە بکات".

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، ژینگە تەنها ئەو شتانە بەخۆوە ناگرێت کە ڕەگیان هەیە، بەڵکو سیستەمێکی تەواوکەرە و هەموو ئەو شتە زیندوو و نازیندوواونە بەخۆوە دەگرێت کە پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکدی هەیە و تەواوکەری یەکترن. گوتیشی، "ئێمە زۆر جار کەمتەرخەمین لەبەرامبەر هەندێک پرس، کەچی کاریگەریی گەورەیان لەسەر هەندێک بابەت هەیە".





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad