English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەروازەی سنووریی پێشابوور کرایەوە
2023-06-05 [12:14 PM]

ZNA-هەولێر


دوای نزیکەی مانگێک لە داخرانی، بەیانی ئەمڕۆ دەروازەی سنووریی پێشابوور لە نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستاندا کرایەوە و، ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکەن، پێویستە لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی حوزەیرانی 2023، شەوکەت بەربەهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور  راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 09:00 بە فەرمی دەروازەی سنووریی پێشابوور لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستاندا بەڕووی خاوەن نشینگە، بازرگانان و هاتووچۆی هاووڵاتییاندا کرایەوە.

وەکو ئەوەی شەوکەت بەربهاری باسی دەکات، دەروازە بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان هەردوولادا کراوەتەوە و هەر هاووڵاتییەکی باشووری کوردستان بیەوێت سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکات، پێویستە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە داواکاری پێشکەش بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 11ـی ئایاری 2023، دەروازەی سنووریی پێشابوور لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان داخرا و ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 25 رۆژ لە داخرانی، دەروازەکە دووبارە کرایەوە.  

 

K24





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad