ZNA - هەولێر
كۆلبەرێكی دیكەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری بانە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا.
ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسەكانی مافی مرۆڤی رۆژھەڵاتی كوردستان ئەمرۆ دوشەممە ٥ی حوزەیران، رایگەیاند كۆڵبەرێكی تەمەن 20 ساڵە بەناوی ھوشیار حەسەن زادە لەلایەن ھێزەكانی سنورپارێزی ئێران كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كۆلبەرە لە سنووری بانە لەگەڵ باشووری كوردستان تەقەی لێكراوەو بریندار بووە، دواتر بەھۆی سەختی بڕینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
لەسەرەتای ئەمساڵدا تاكوو ئێستا 37 كۆڵبەر لە رۆژھەڵاتی كوردستان كوژراون و 119 كۆڵبەریش برینداربوونە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |