English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەرێمی کوردستان بە سەرمایەی زیاتر لە 67 ملیار دۆلار مۆڵەت بە پرۆژەی جۆراوجۆر دراوە
2023-06-05 [04:16 AM]

​ZNA - هەولێر


 بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، لە ساڵی 2006 تاوەکوو ئەمساڵ مۆڵەت بە هەزار و 123 پرۆژە لە 13 سێکتەری جیا جیا دراوە، بە سەرمایەی زیاتر لە 67 ملیار دۆلار.

سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و بە زانیاری لە دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە 1/8/2006 تاوەکوو 1/6/2023 ئەو پڕۆژانەی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێ دراوە لە هەولێر 492 پرۆژە و لە هەڵەبجە پێنج پرۆژە و لە گەرمیان 36 پرۆژە و لە ڕاپەرین 19 پرۆژە و سلێمانی 259 پرۆژە و سۆران 11 پرۆژە و لە زاخۆ 37 پرۆژە و لە دهۆک 264 پرۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە بە سەرمایەی 67 ملیار و 14 ملیۆن و 799 هەزار و 180 دۆلار .

سەربەست خدر گوتیشی: کۆی ئەو پرۆژانەی لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2006 تاوەکوو 2023 ئەنجام دراون، هەزار و 123 پرۆژە لە 13 سێکتەری جیاواز، ئەوانیش  بازرگانی و بانکەکان و تەندروستی و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و گەشتیاری و گەیاندن و گواستنەوە و فێرکردن و کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون و هونەری و وەرزشی کە ئەولەویەتی پرۆژەکان بە کەرتی پیشەسازی دراوە و 290 پرۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە.''

خدر باسی لەوەش کرد: لەو پرۆژانە 45یان وەبەرهێنەری بیانی و هەزار و50 پرۆژەش ناوخۆیی و 28 پرۆژە وەبەرهێنەری هاوبەشن.

گوتیشی: لەم ساڵدا مۆڵەت بە 24 پرۆژە دراوە بە سەرمایەی 579 ملیۆن و490 هەزار و 801 دۆلار دراوە.

بڵند ئیبراهیم





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad