ZNA- هەولێر
بانكی ناوه‌ندیی عێراق هۆشداریی دا هه‌ندێك لایه‌نی نه‌ناسراو بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێكیده‌خه‌ن و داوای ناردنی پاره له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هۆشدارییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی، ئه‌و لایه‌نانه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمارێك له بانكی ناوه‌ندیی عێراقی یانیش یه‌كێك له بانكه عێراقییه‌كان یان لە رێگەی جزدانی موبایل بكه‌نه‌وه، داوایان لێ ده‌كات بڕێك پاره بخه‌نه سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره به ناوی "رسووماتی حه‌واڵه‌كردن" بۆ ئه‌و هاوكارییانه. دواتر پێیان ده‌ڵێن، رێككاره‌كان پێویستیی به هه‌ندێك كاته له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، یاخود حه‌واڵه‌كردنه‌كه شاردراوه‌ته‌وه.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |