ZNA- هەولێر
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانكاریی له پلانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتواندا ده‌كه‌ن و ساڵی داهاتوو سەرژمێری به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلان‌دانان ئاشكرایكردووه، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان په‌یوه‌سته به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی وڵاته‌وه و دواكه‌وتنی بودجه‌ش هۆكاری گۆڕینی پلانی سه‌رژمێرییه له‌مساڵدا.
هینداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێویستیان بە ماوەیەکی زیاتر و دابینكردنی 100 هه‌زار تابلێت و راهێنانی كارمه‌ندانه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئه‌نته‌رنێت له‌گشت ناوچه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كان و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئاماده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی سه‌رژمێری له‌مساڵ ته‌واو ده‌كرێن و له‌ساڵی داهاتوودا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |