English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ست به‌كاره‌كانی پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای کەنداو لەگەڵ عێراق ده‌كرێت
2023-06-08 [03:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە سعوودیە، بۆ جێبەجێکردنی بەستنەوەی پڕۆژەی کارەبا بە تۆڕی باشووری عێراق رێوڕەسمی تایبەت رێکدەخەن، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی حوزەیرانی 2023، شازادە سعود بن نایف بن عەبدولعەزیز، بەرپرسی ناوچەی رۆژهەڵات، بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی کەنداو و عێراق و جاسم ئەلبودایوی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەچوو.

ئەندازیار موحسین خەزرەمی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەستنەوەی کارەبای کەنداو، ئەم بۆنەیەی بە گرنگ لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداو ناوبرد، جەختی لەوەشکردەوە، کە پڕۆژەکە پاڵپشتی هاوکاری نێوان ئەوان و عێراق دەبێت.

لای خۆیەوە ئەندازیار ئەحمەد ئیبراهیم، ​​بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنەکە گوتی: پڕۆژەی بەستنەوە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی وڵاتانی کەنداو، ئەمەش گرنگترین ئامانجە ستراتیژییەکانی بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەپێکراوی دەبێت.

رۆژی چوارشەممە، زیاد فازل، وەزیری کارەبای عێراق لە بارەگای ئەنجومەنی بەستنەوەی کارەبای کەنداو لە سعوودیە رایگەیاند، پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای کەنداو پەرەپێدانی تۆڕەکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری وزە.

ئەنجومەنەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان، کە لەلایەن سعودیەوە لە ساڵی 2022 دا میوانداریی کردبوو، گرێبەستی بەستنەوەی لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق واژوو کرد.

گرێبەستەکە بریتییە لە دامەزراندنی هێڵی پەیوەندی کارەبا لە وێستگەکەیەوە لە کوێت بۆ وێستگەی فاو لە باشووری عێراق، بۆ ئەوەی نزیکەی 500 مێگاوات کارەبا لە وڵاتانی کەنداوەوە لە رێگەی تۆڕەکەوە دابین بکات، هەروەها توانای گواستنەوەی کۆی گشتی 1800 مێگاواتی هەیە، تێچووی کۆی گشتی پرۆژەکە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارە.

 

K24





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad