English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق نزیکەی 3 ملیۆن تەن گەنمی لە جوتیاران وەرگرتووە
2023-06-12 [10:54 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی وادەی داخستنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی لە 7 قایمقامیەت دیاریکرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بەبازاڕکردن نزیکە لە 3 ملیۆن تەن.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، حەیدەر نوری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند: "وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم دوو ملیۆن و 500 هەزار تەنی تێپەڕاندووە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی زۆربەی پارێزگاکان لە بەغداوە تا باشوور بەتەواوی دادەخەن"، وەرزی بازاڕکردن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زی قار، موسەنا، کەربەلا، نەجەف،  واست دادەخەن.

نوری ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا لوتکەی بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکوک و نەینەوادایە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا لوتکەکە لە هەرسێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (دهۆک و هەولێر و سلێمانی) دەستپێدەکات".

ڕوونیشیکردەوە، "لەماوەی پێشوودا ڕۆژانە 106 هەزار تەنمان لە سەرجەم پارێزگاکان وەرگرتووە، ئەمڕۆش لە یەک ڕۆژدا گەیشتینە نزیکەی 89 هەزار تەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پارێزگاکانی باشوور سایلۆکانیان داخستووە"، هەروەها ئەو بڕەی وەرگیراوە لە بەرهەمی گەنم دەگاتە 4 ملیۆن و 100 هەزار تەن، ئێمە پێویستمان بە 4,600,000 تەن هەیە.





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad