English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵێۆزی ڕووسیا لە عێراق: دەبێ چارەسەری گونجاو بۆ کەمپی هۆل بدۆزرێتەوە
کەمپی هۆل
2023-06-13 [10:55 AM]

​ZNA- هەولێر


باڵیۆزی رووسیا له‌عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، کەمپی هۆل کێشەیەکە بۆ سوریا و عێراق و دەبێت هەوڵی نێودەوڵەتی بدرێت و بە هەماهەنگی چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

ئه‌لبروس كۆتراشیف، باڵیۆزی رووسیا له‌عێراق ئاشكرایكردووه‌، رووسیا لەم رووەوە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات، بەو پێیەی لە قۆناغی پێش کۆرۆنادا 300 منداڵانی رووسی لە کەمپەکە بەبێ بەڵگەنامەی فەرمی و گواسترانەوە بۆ رووسیا و دوای ئەنجامدانی پشکنینی خوێن ده‌ركه‌وت به‌ ڕەچەڵەک رووسین و بە بڕیارێکی دادوەری پاسپۆرت و ناسنامه‌ی نەتەوەییان بۆ ده‌ركراوه‌ته‌وه‌.

كۆتراشیف راشیگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕانیه‌وه‌ له‌گشت بواره‌كاندا هاوكاری چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی منداڵانی كه‌مپی هۆل بكات.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad