English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر بۆ بەغدا و بەشداری نێچیرڤان بارزانی لەگفتوگۆکان  دەکات
2023-06-17 [08:07 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمەریکا پێشوازی لە سەردانەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر بۆ بەغدا کرد، کە لە ئەنجامدا دەوحە نیازی خۆی راگەیاند بۆ وەبەرهێنان لە ژمارەیەک کەرتی جیاواز لە عێراقدا بە گوژمەی پێنج ملیار دۆلار.

ئادەم هۆدج، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە سەردانەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بۆ بەغدا دەکەین، ئەمەریکاش بە تەواوی پشتیوانی لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی و زیادبوونی یەکگرتنی لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ناوچەی عەرەبی دەکات.

هۆدج گوتیشی: "لە ماوەی ساڵی رابردوودا، عێراق لە رێگەی هەنگاوەکانی بەستنەوەی تۆڕی وزەی خۆی بە تۆڕەکانی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن بەرەو خۆبژێوی وزە رۆیشتووە".

، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوەش ئەو پڕۆژە مێژووییەی کە سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ کۆمپانیای "تۆتال ئینێرجی" و کۆمپانیا ئەمەریکی و قەتەرییەکان واژۆکرا، دەرهێنانی غازی سروشتی لەخۆدەگرێت، هەروەها پڕۆژەیەکە خزمەت بە پێداویستییەکانی گەلی عێراق دەکات لە هەمان کاتدا دەردانی گازی ژەهراوی کەمدەکاتەوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا پێشوازی کرا لە "بەشداری کردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەم گفتوگۆیانە، بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان".

لە سەردانەکەی شێخ تەمیم کۆمەڵێک رێککەوتن لەگەڵ کەرتی تایبەتی قەتەر لە بوارەکانی وزە و کارەبا و بەڕێوەبردنی هۆتێل و نەخۆشخانەکان ئەنجامدرا.

هەروەها لە گفتوگۆکاندا باس لە دەستپێشخەرییەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە ناوچەکەدا کرا، لەوانە پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی پەیوەندیی بەیەکەوەی تۆڕی کارەبا لە کەنداو و بەستنەوەی بە تۆڕی باشووری عێراق.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad