English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی باڵا دەرگای ناو تۆمارکردن دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
2023-06-19 [09:51 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کردنەوەی ناونوسینی بۆ هاوپەیمانی و لایەنەکانی خوازیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19-6-2023، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، "کردنەوەی ناونوسینی بۆ ئەو هاوپەیمانی و لایەنانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2023 راگەیاندووە، لە یەکەم شەممەی مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگ دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

 پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە، داوای لە هاووڵاتیان کرد سەردانی نووسینگەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لەو هاوڵاتیانە کراوە کە زانیارییەکانیان نوێ کردۆتەوە سەردانی نووسینگەکانی UNHCR بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان.

 ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت، 28 ملیۆن دەنگدەرە، دوای زیادکردنی ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2004 و 2005.

بەپێی یاسای هەمواری سێیەم بۆ پەرلەمان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018، کارتی بایۆمەتری بووەتە بنەما، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا.

 





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad