English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەوتی سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات
2023-06-19 [01:54 AM]

ZNA-هەولێر




پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 19ـی حوزیرانی 2023، لە زاری سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در (کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات) بڵاویکردووەتەوە، ره‌وتی سه‌در به‌ سێ لیست به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ده‌كات. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر سه‌رۆكی ره‌وته‌كه‌ رای گه‌یاندبوو، له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێته‌وه‌.

ئاماژە بەوەش دراوە، ره‌وته‌كه‌ به‌ سێ لیست به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كات، لیستێك بۆ به‌غدا، لیستێك بۆ ناوه‌ند و لیستێكیش بۆ باشووری عێراق، ئه‌و لیستانه‌ مه‌رج نییه‌ ناوی ره‌وته‌كه‌ له‌خۆ بگرن، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سه‌ربه‌ ره‌وته‌كه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad