English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌یان ھاووڵاتیی دیکەی عێراقی لە سوودانەوە گوازرانه‌وه‌
2023-06-19 [02:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند کە ١٦٥ ھاووڵاتی دیکەی عێراق لە سوودان گواستراونەتەوە.

ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەردەوامبوونی خراپی رەوشی سوودانەوە، ١٦٥ ھاووڵاتی دیکەی عێراق لەو وڵاتە گواستراونەتەوە.

راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، ٥٩٥ ھاووڵاتی عێراقی لە سوودان گواستراونەتەوە.

دوای خراپبوونی رەوشی سوودان بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەھەماھەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات، دەستی کرد بە گواستنەوەی ھاووڵاتییانی خۆی لەو وڵاتە.

لە خەرتووم پایتەختی سوودان و چەند شارێکی دیکەی وڵاتەکە، لە بەیانی رۆژی ١٥ی نیسانەوە پێکدادان لە نێوان سوپای سوودان و ھێزەکانی پشتیوانیی خێرا سەریھەڵدا.

ئەو پێکدادانانەیش لە دوای ئەوە ھات کە ماوەی چەند مانگێکە مشتومڕی گەرم لە بارەی ئەو چاکسازییە سەربازییە بەردەوامە کە تیایدا داوا دەکرێت "ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بەتەواوی ببنە بەشێک لە سوپا".

لای خۆیەوە رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە میانی پێکدادانەکانی سووداندا، ٨٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج ھەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad