لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌جێندای سیاسی و هه‌رێمی له‌مپه‌ر له‌به‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن.
بە گوتەی ئەم لێژنەیە، نزیكه‌ی ملیۆنێك ئاواره له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای مووسڵ و كه‌ركووك له‌كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
شه‌ریف سلێمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ڵێت، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌ت هه‌نگاوی جدیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له ناوچه‌كانی رۆژئاوای به‌غدا، مووسڵ و شنگال نه‌ناوه، كه به‌شێكی په‌یوه‌سته به هۆكاره ئه‌منی و یاسایی و سیاسییه‌كانه‌وه.
سلێمان ئاماژه به‌وه ده‌دات، پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزای شنگال بووەتە کارتێکی سیاسی لە نێوان ئەجێندا سیاسی و ناوچەییەکاندا، بۆیه ئەگەر هەنگاوی جددی و خێرا نەنرێت، کێشەی گەڕانەوەیان ئاڵۆزتر ده‌بێت.