English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەشت کەس بەتۆمەتی هاتنە ناو خاکی عێراق بە نایاسایی دەستگیرکران
2023-06-24 [09:44 AM]

​ZNA - هەولێر


دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، 8 کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە لە سنووری بەسرەوە دزە بکەنە ناو خاکی عێراقەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریدا هاتووە، "بەپێی زانیاریی دروست و لە چوارچێوەی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوونی تۆڕەکانی قاچاغ، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری توانیان 8 کەسی بیانی دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی دزە بکەنە ناو خاکی عێراقەوە، بە تایبەتی بۆ پارێزگای بەسرە، کە لە وڵاتێکی دراوسێوە هاتبوون".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە "رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن".





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad