English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێڵی ئاسمانی عێراق ئاهەنگی گەیشتنی یەکەم فرۆکەی جۆری بۆینگ 787 دریملاینەر دەگێڕێت 
2023-06-24 [01:21 AM]

هه‌ولێر (zna)


 کۆمپانیای بۆینگ (NYSE: BA) و هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاهەنگیان گێڕا بەبۆنەی هاتن و وەرگرتنی یەکەمین فڕۆکەی دریملاینەری 787 سەر بە هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەمەش لە چوارچێوەی مەراسیمێکی پێشوازیکردن لە فڕۆکە نوێیە گەورە و کارامە بەرزەکە کە لە فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێوەچوو، کە هێڵی ئاسمانی عێراقی یەکەم فڕۆکەی 787 دریملاینەری لە کۆی 10 فڕۆکە وەرگرت کە داواکردبوو بۆ فراوانکردنی تۆڕی قازانجی دوور مەودای خۆی، بەمەش عێراق بە شوێنە نێودەوڵەتییەکانی زیاترەوە دەبەستێتەوە.

وەرگرتنی فڕۆکەی 787ی دریملاینەر لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە دوای سێ مانگ دێت کە لە مانگی شوباتدا یەکەم فڕۆکەی 737 ماکسی لە کۆمپانیای فڕۆکەوانی وەرگرتووە، و تا ئێستا 4 فڕۆکەی 8-787 ماکسی پێگەیشتووە. هەروەها هێڵى ئاسمانیەکە داواى 6 فڕۆکەى 737-8 ماکس و 10 فڕۆکەى 10-737 ماکسى ​کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەى هەلى فراوانبوونى زیاترى هێڵی ئاسمانى عێراقى لە سەرانسەرى ڕێگا ئاسمانییەکانى ناوچەکاندا.

بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، بەڕێز مەناف عەبدولمونعیم، خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندی کردنی فڕۆکەی دریملایەری 787 بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی دەربڕی و ڕایگەیاند: شانازی دەکەین بە وەرگرتنی فڕۆکەی 787 دریملایەر بە تایبەتمەندی بەرز و توانای ناوازەوە، و لەگەڵ زیادبوونی هاتوچۆی فڕۆکەی ناوخۆیی، گرنگ بووە تواناکانمان فراوانتر بێت بۆ گرتنەخۆی زیادبوونی خواست لە ڕێگەی فڕۆکەی کاراتر و بەتواناتر بۆ دابینکردنی ئاسوودەیی بۆ گەشتیارەکانمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: فڕۆکەکانی 787 دریملاینەر و 737 ماکس کە بەم دواییە پەیوەندییان بە تۆڕەکەمانەوە کرد، وەک کلیلی نوێبوونەوەن کە دڵنیای دەدات لە بەردەوامی هێڵە ئاسمانییەکانمان لە گواستنەوەی گەشتیارەکانمان بۆ سەرانسەری جیهان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی زیاتری سەروو چاوەڕوانییەکان”.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بەغداوە خزمەت بە زیاتر لە 50 شوێنی مەبەست دەکات و تۆڕەکانی فراوانتر و نوێ دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی زیادبوونی پێشبینیکراوی بازرگانی و گەشتیاری نێودەوڵەتی. شایەنی باسە لەم دواییانەدا عێراق زیادبوونی سەقامگیری گەشەسەندنی ئابووری بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانەی وڵاتەکە بگاتە 7% تا کۆتایی ساڵی 2023. لەگەڵ گەڕانەوەی هاتوچۆی ئاسمانی جیهانی بۆ باری ئاسایی، هێڵە ئاسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری زیادبوونی گەشتە ئاسمانییەکانی بە ڕێژەی زیاتر لە 40% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بینیووە.

لای خۆیەوە عومەر عرەیقات، جێگری سەرۆکی فرۆشتن و بەبازاڕکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای بۆینگ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سەرەتایەکی گەشاوەیە بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بە وەرگرتنی یەکەمین فڕۆکەی دریملاینەری 787 کە پاڵپشتی دەکات لە بەستنەوەی عێراق بە جیهانەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆینگ بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی خواستی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتر لە تۆڕەکانیدا".

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز کۆلگەیت گاتا ئۆرا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بۆینگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و ئەفریقا ڕایگەیاند: گواستنەوەی ئاسمانی یەکێکە لە لقە سەرەکییەکانی گەشەی ئابووری، ئەمەش بە ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ، جگە لە ئاسانکاری بازرگانی و کاراکردنی گەشتیاری و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام. نیشتنەوەی فڕۆکەی بۆینگ 787 ئەمڕۆ لەسەر خاکی عێراق هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەستنەوەی گەلی عێراق بە ناوچەکە و جیهان بە گشتی، بەو پێیەی ئێمە لە کۆمپانیای بۆینگ بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق و کەرتی تایبەتی عێراقین لە پەرەپێدانی تۆڕی بازرگانی عێراق، هەروەها پەرەپێدانی ژێرخانی فڕۆکەوانی بازرگانی لە وڵاتەکەدا”.

فڕۆکەی دریملاینەری  8-787توانای 248 گەشتیاری هەیە و دەتوانێت تا 7,305 میلی دەریایی (13,530 کم) بفڕێت، هەروەها بەکارهێنانی سووتەمەنی بە ڕێژەی 25% کەمترە و دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕێژەی 25% کەمترە بە بەراورد بە فڕۆکەکانی تر، فڕۆکەی 787 کە لە ساڵی 2011ەوە لە خزمەتدایە، زیاتر لە 141 ملیار پاوەند ڕێژەی دەردانی کاربۆنی کەمکردووەتەوە.

کۆمپانیای بۆینگ فڕۆکەی 787ی بە کارایییەکی بەرزتر دیزاین کردووە، ئەمەش ڕێگەی بە هێڵە ئاسمانییەکان داوە ڕێگای نوێ و قازانج بەخش بکەنەوە بۆ ئەوەی گەشتیارەکان ڕاستەوخۆ ببەنە ئەو شوێنەی کە دەیانەوێت بە ئاسوودەیییەکی زۆرەوە. لە ساڵی 2011ەوە فڕۆکەی 787 زیاتر لە 350 ڕێگای نوێی بێ وەستان لە سەرانسەری جیهاندا بڕیوە، لەنێویاندا زیاتر لە 50 ڕێگای نوێ لە ساڵی 2020ەوە، هەروەها گەشتیارانی فڕۆکەی 787 چێژ لە چەندین پێشکەوتن وەردەگرن، وەک: پەنجەرەی گەورەتر بە بەراورد بە فڕۆکەکانی تر، هەوای شێدارتر و فشاری کەمتر لە بەرزاییە بەرزەکاندا. جگە لەوەش ئەم فڕۆکە تایبەتانە شوێنی گەورەی هەڵگرتنی جانتای سەرەوە و ڕووناکی نەرمی LEDیان هەیە کە بەرەنگاریی هەستی گێژاو دەبێتەوە بۆ گەشتێکی نەرمتر.

جگە لە فڕۆکەکانی 737-8 و 8-787، هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆڕێکی زیاتر لە 40 فڕۆکەی بۆینگ بەڕێوەدەبات کە بریتین لە 737-800، 747 و 777.





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad