ZNA - هەولێر
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە گەڕەکی ئور لە بەغدا بە نارنجۆک هێرش کراوەتە سەر ماڵێک، ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی تەقینەوەکە سێ کەس برینداربوون، کەلەیەک خێزانن و ژنێکیش لە نێو بریندارەکاندایە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزە ئەمنییەکانی یاریدەدەر لەناوبردنی دوو چەکداریان لە ناحیەی شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری عێراق راگەیاند.
لە پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر کەرەستەی سەر بە ڕێکخراوی داعش ڕاگەیاند، کە زیاتر لە پێنج هەزار و 200 کۆنتێنەریان تێدایە، لە ڕۆژئاوای پارێزگاکە.
ماوەیەک لەمەوبەر بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کە لە بازاڕێکی بەناوبانگی شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسیش برینداربوون.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |