English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق: داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر کەمپی هۆڵ
2023-06-25 [10:00 AM]

​ZNA - هەولێر


راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، داوا دەکات، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر کەمپی هۆڵ لە سووریا سازبکرێت.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رۆژی شەممە، لەگەڵ ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە داوای کرد پێش کۆتایی هاتنی ئەم ساڵ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر کەمپی هۆڵ سازبکرێت.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا تاوتوێی زۆر دۆسیە و بابەتی هاوبەشیان کرد کە لە پێش هەموویان دۆسیەی کەمپی هۆڵی سووریا بوو، ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپەکە بگوازنەوە وڵاتەکانیان، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی بەردەوامی هاوکارییەکانیان کرد لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی هاوکاری نێوان عێراق و ئەمەریکا.

ئەعرەجی گوتیشی: رێبازی پتەوی وڵاتەکەی درێژەدان بە هاریکارییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، روونیشیکردەوە، سیاسەتی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتاندایە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمەریکا، ئالینا رۆمانۆوسکی، پاڵپشتی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و پرسەکانی مرۆیی دووپاتکردەوە، بەتایبەتی پاڵپشتی تیمی یەکگرتن و چاکسازی دەروونی وەزارەتی کۆچ کۆچبەران.

کەمپی هۆڵ دەکەوێتە لادێکانی حەسەکە و نزیک سنووری عێراق و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"دایە.

کەمپی هۆڵ نزیکەی 56 هەزار کەس لەخۆدەگرێت کە زۆربەیان ژن و منداڵن، 15 هەزار و 331 خێزانی عێراقی و سووری وبیانی تێدایە.

 





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad