ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 13 کەسی بیانی راگەیاند، کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراق.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە رێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی ڕێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی، توانیان 13 کەسی بیانی دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورەکە ببڕن و بێنە ناو خاکی عێراق.
راشیگەیاند، "رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر".
هاوکات رۆژی شەممە، دەزگای هەواڵگری عێراق، دەستگیر کردنی 8 کەسی بیانی راگەیاند، کە هەوڵیان دابوو لە سنووری پاریزگای بەسرە بە نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراق.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |