ZNA- هەولێر
سه‌ركرده‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌نێو هێزه سیاسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناكۆكی له‌سه‌ر واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان هه‌یه.
عائید هیلالی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، ناكۆكی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی ناو چوارچێوه‌یه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان له‌واده‌ی دیاریكراوی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هیلالی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لایه‌نێكی دیكه‌ش داوا ده‌كه‌ن ئەم هەڵبژاردنانە بۆ نیوه‌ی ساڵی داهاتوو دوابخرێت.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |