ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی نەوتی چینی زۆرترین کڕیاری نەوتی عێراق بوون لە ماوەی مانگی ئایاردا.
"سومۆ" لە ئامارێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "کۆمپانیاکانی چینی لە نێو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا زۆرترین ژمارەیان لە کڕینی نەوتی عێراقدا هەبووە، لە کۆی 39 کۆمپانیا 9 کۆمپانیای چینی نەوتیان کڕیووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمپانیاکانی هیندستان بە 7 کۆمپانیا پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە، دواتر کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور و ئەمەریکی بە هەریەکەیان 4 کۆمپانیا پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە، کۆمپانیا ئیتاڵی و یۆنانیەکان هەریەکەیان بە دوو کۆمپانیا پلەی چوارەمیان بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە بەسەر کۆمپانیا ئیسپانییەکان و هۆڵەندیدا دابەشکراون، ئەوانی دیکەش بەریتانی، تورکی، رووسی، میسری، ئیماراتی، کوەیتی، ئوردنی، فەرەنسی، ئەندەنوسیا، و ژاپۆنی، کڕدراون.
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |