English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دوو رووداوی تەقەکردن 7 کەس کوژران و بریندار بوون
2023-06-28 [10:27 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زی قار لە باشووری عێراق رایگەیاند، لە شەڕێکی چەکداریدا لەناو بازاڕێکی شاری ناسریەدا شەش کەس کوژراون و برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زی قار لە باشووری عێراق رایگەیاند، لە شەڕێکی چەکداریدا لەناو بازاڕێکی شاری ناسریەدا شەش کەس کوژراون و برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنیەکە بە میدیا عێراقیەکانی گوت: لە ناحیەی ناسریە لەناو بازاڕی سەید سەعد شەڕ و تەقە لە نێوان دوو لایەن روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

لە ڕووداوێکی دیکەدا، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند، لە پارێزگای نەجەف ئۆتۆمبێلێکی "پیک ئاب" تەقەی لێکرا دوو کەس کوژران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر دوو نارنجۆک و دەمانچەیەک و ژمارەیەک کۆگای تەقەمەنی و حەبی ماددەی هۆشبەردا گرتووە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دوو کەسەکە تێیدا کوژراون.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad